میوانداریی ئێران بۆ پێشبڕکێ ئاسیاییەکانی نابیسیاران
May 01, 2022 10:17 Asia/Tehran
ئێران وەک میوانداری یاریە ئاسیاییەکانی نابیسیاران لە ساڵی 2024 ھەڵبژێردرا .
بە پێی راپۆرتی ئیرنا ، دوای پێشنیاری ئێران بۆ میونداری کردنی یاریە ئاسیاییەکانی نابیسیاران لە ساڵی 2024 و پرس و راوێژکاریی وەزارەتی وەرزش و لاوانی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە پەراوێزی یاریەکانی ئۆلەمپیکی نابیسیاران ، دوێنی شەممە میوانداریی کردنی ئەم یاریانە بە ئێران درا .
ئەم یاریانە لە تاران بەڕێوەدەچێ .
ماوەیەک لەمەوبەر پێشبڕکێکانی تەکواندۆ و کاراتەی ژنان و پیاوانی نابیسی جیھان لە ئێران بەڕێوەچوو .