May 06, 2022 05:51 Asia/Tehran
  • ڕێزنانی سکرتێری گشتیی لێژنەی یۆنێسکۆ لە میوانداریی شارەوانیی کرماشان لە نەریتی جیھانیی نەورۆزی ١٤٠١

سکرتێری گشتیی لێژنەی نیشتیمانیی یۆنێسکۆی ئێران بە بەخشینی ستایشنامە لە میواندارەتیی شیاوی شارەوانیی کرماشان لە نەریتی جیھانیی نەورۆزی ١٤٠١ ڕێزی گرت.

بە پێی ڕاپۆرتی کوردپرێس، نەورۆزی ١٤٠١ شارەوانیی کرماشان میوانداری میوانانی تایبەتیی یۆنێسکۆ لە جێژنی نەریتی جیھانیی نەورۆزی ١٤٠١ بوو.

ئەم بەرنامەیە گەڵاڵەیەکی ھاوبەشی نێوان شارەکانی تاران، کرماشان، ھەمەدان و سنە بوو کە لە لایەن یۆنێسکۆ گەڵاڵەی بۆ داڕێژراو ٢٥ی ڕەشەمەش بە میواندارەتیی کرماشان بەڕێوە برا.

لە پەراوێزی ئەم جێژنە، لێک گەییننامەی گەشتکاریی دێروک و شارستانیەتی ئێران لە شارەکانی تاران، کرماشان، ھەمەدان و سنەش گرێ درا.

ھەر لەم ئاراستەیەداو دوابەدوای میوانداریی شیاوی شاری کرماشان لەجێژنی نەریتی جیھانیی نەورۆزی ١٤٠١ سکرتێری گشتیی لێژنەی نیشتیمانیی یۆنێسکۆی ئێران بە ناردنی ھێندێک ستایشنامە، لە سەرۆکی شارەوانیی کرماشان، یاریدەری ڕۆشنبیریی و یاردەری ئابووریی شارەوانیی کرماشان، بەڕێوەبەری گشتیی پەیوەندایەتیی پەیوەندییەکان و کاروباری نێونەتەوەیی شارەوانیی کرماشان، سەرۆکی فەرمانگەی گەشتیاری و سەرۆکی ڕاگەیاندنی شارەوانیی کرماشان ڕێزی گرت.

سەرپەیڤ