May 06, 2022 11:47 Asia/Tehran
  • درەوشانەوەی زانکۆی زانستە پزیشکیەکانی پارێزگای کوردستانی ئێران لە ڕیزبەندیی تایمز دا

زانکۆی زانستە پزیشکیەکانی پارێزگای کوردستانی ئێران لە سیستێمی ڕیزبەندیی فێرکاریی باڵای تایمز دا بۆ دووھەمین ساڵی یەک لە دوای یەک ھاتە درەوشانەوە.

دەرەنجامی ڕیزبەندیی زانکۆکانی جیھان لە بواری کاریگەریی زانکۆ بەسەر گردوپەڕی خۆی دا لە ژێر ناوی «Impact Rankings» بۆ ساڵی ٢٠٢٢ بڵاو بووەوەو بەم پێیە پێوەرەکان چوار بواری توێژینەوە، چاودێری، گەشەو فێرکاری دەگرنەوەو ڕیزبەندییان بۆ دەکرێت.

لە ڕیزبەندیی تازەدا، ١٤٠٦ زانکۆ لە ١٠٦ وڵاتی جیھان بەشدارییان کرد.

«یەدوڵڵا زارع زادە» بەڕێوەبەری کاروباری نێونەتەوەیی زانکۆی زانستە پزیشکیەکانی پارێزگای کوردستانی ئێران وتی: زانکۆی زانستە پزیشکیەکانی پارێزگای کوردستان لە سیستێمی ڕیزبەندیی فێرکاریی باڵای تایمز دا بۆ دووھەمین ساڵی یەک لە دوای یەک توانی پلەی ٤٠١ ھەتا ٦٠٠ جیھان بە خۆی تەرخان بدات.

زارع زادە وتیشی: زانکۆی زانستە پزیشکیەکانی پارێزگای کوردستانی ئێران لە چوار بواری تەندروستی و پاکپارێزی، کوالیتی فێرکاری، یەکسانیی نێوان نێرومێ و بەشداری لە وەدی ھاتنی گەشەی پاوەجێ توانی لە ئاستی وڵات پلەی باش بھێنێتەوە.

بەڕێوەبەری کاروباری نێونەتەوەیی زانکۆی زانستە پزیشکیەکانی پارێزگای کوردستانی ئێران وتیشی: ئامادە بوونی مامۆستایان و خوێندکارانی نێونەتەوەیی، ئامادە بوونی مامۆستایانی زانکۆ لە بوارە جیھانییەکان، پەیوەندیی نێوان زانکۆکان، چاپەمەنیی زانستی و بەڵگەمەند لە مەڕ دەستکەوتەکانی توێژینەوە لە پاڵ کوالیتی فێرکاری، ھەڵسەنگاندنی مامۆستا لە چاو خوێندکار، ھەمەجۆر بوونی کارامەیی و پسپۆڕایەتیی مامۆستاکان، ھەمەجۆری و بەربڵاو بوونی موتاڵاو بە بەڵگەکردن و بووژاندنەوەی تواناو چالاکییەکان گرینگترین پێوەرەکانی ڕیزبەندیی  نێونەتەوەیی دێنە ئەژمار.

سەرپەیڤ