May 06, 2022 15:19 Asia/Tehran
  • پەک خرانی یاریی ئاسیایی ٢٠٢٢ لە چین

یاریی ئاسیایی ٢٠٢٢ کە بڕیار وا بوو مانگی سپتامبەر لە چین بەرپا بکرێت، پەکی کەوت.

تەاەفزیۆنی دەوڵەتیی چین ڕۆژی ھەینی بە گێڕانەوە لە ئەنجومەنی ئۆلەمپیکی ئاسیا ڕایگەیاند: یارییەکانی ئاسیایی کە بڕیار وا بوو مانگی سپتامبەر لەم وڵاتەدا بەرپا بکرێت، کەوتە بەروارێکی دیکە.

ھیچ ھۆکارێکی فەرمی بۆ ئەم پەک کەوتنە ڕانەگەیەندراوە، بەڵام لە ئێستادا چین لەگەڵ پەرەسەندنی تەشەنای ڤایرۆسی کۆرۆنا ڕووبەڕووە کە لە ئاستی جۆربەجۆردا کۆمەڵێکی زۆر لە پارێزگاکانی حستووەتە ژێر کاریگەرییەوە.

ئەم کێبەرکێ وەرزشییە گەورە نێونەتەوەییە بڕیار وا بوو لە شاری «ھانگژۆ» لە ڕۆژھەڵاتی چین بەرپا بکرێت.

بە پێی ھێندێک لە ڕاپۆرتەکان، لەوانەیە ئەم یارییانە لە ساڵی ٢٠٢٥ لە تاشکەند بەرپا بکرێت. ئەمڕۆ کاربەدەستانی ئوزبەکستان پەردەیان لە سەر ماکێتێک ھەڵگرت کە بە گوێرەیەوە بڕیارە یەکێک لە گەورەترین گوندەکانی وەرزشی چێ بکرێت ھەتا بۆ ئەم ڕووداوە وەرزشییە ئامادەی کەن.

 

سەرپەیڤ