وەرزشوانی ئێرانی لە کێبەرکێی جیھانیی کێش ھەڵگرتن دا میدالیای زیوی بردەوە
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەرهەنگی_هونەری_وەرزشی-i407801-وەرزشوانی_ئێرانی_لە_کێبەرکێی_جیھانیی_کێش_ھەڵگرتن_دا_میدالیای_زیوی_بردەوە
«یەکتا جەمالی» کێش ھەڵگری ئێرانی لە دەستەی ٨٧ کیلۆگرامی کێبەرکێی کێش ھەڵگرتنی پاڵەوانەتیی جیھان توانی میدالیای زیو بباتەوە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
May 10, 2022 02:54 Asia/Tehran
  • وەرزشوانی ئێرانی لە کێبەرکێی جیھانیی کێش ھەڵگرتن دا میدالیای زیوی بردەوە

«یەکتا جەمالی» کێش ھەڵگری ئێرانی لە دەستەی ٨٧ کیلۆگرامی کێبەرکێی کێش ھەڵگرتنی پاڵەوانەتیی جیھان توانی میدالیای زیو بباتەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی دووشەممەی ھەواڵدەریی ڕادیۆو تەلەفزیۆن، «یەکتا جەمالی» وەرزشوانس ئێرانی لە  کێبەرکێی کێش ھەڵگرتنی پاڵەوانەتیی لاوانی جیھان لە یۆنان و لە جوڵەیەکی یەکتەکاندا کێشەکانی ٩٤ و ٩٨ و ١٠٠ کیلۆگرامی بە سەزرکەوتوویی بەرز کردەوەو میدالیای زیوی بردەوە.

«جەمالی» لە جوڵەی دوو تەکانیش دا کاری خۆی بە زاڵ بوون بە سەر کێشەکانی ١١٥ و ١٢١ کیلۆگرام لە جوڵەی یەکەم و سێھەم دا کۆتایی پێ ھێنا، لە جوڵەی دووھەم کێشی ١٢١ کیلۆگرامی لە دەست دا.

ئەمە یەکەم میدالیای زیوی ئافرەتانی ئێران لە کێبەرکێ جیھانییەکانی لاوان دێتە ئەژمار.

ئەم کێش ھەڵگرەی تیپی نیشتیمانیی ئێران، ساڵی ڕابردووش بە دەستخستنی سێ میدالیای برۆنز لە کێبەرکێی جیھانیی لاوان لە تاشکەند، شانازیی بردنەوەی یەکەم میدالیا نێونەتەوەییەکانی بۆ کێش ھەڵگرتنی ئافزەتان بە ناوی خۆیەوە تۆمار کرد.