یەکەمین فێستیڤاڵی نیشتیمانیی مۆسیقا لە کامیاران بەڕێوە دەچێت
May 10, 2022 08:51 Asia/Tehran
بەڕێوەبەری یەکەمین دوو ساڵانەی نیشتیمانیی مۆسیقای سەرشەقامی ئێران وتی: یەکەمین فێستیڤاڵی نیشتیمانیی مۆسیقای ئێرانی ٢١ تاکوو ٢٣ی گوڵان لە شاری کامیاران بەڕێوە دەچێت.
«زوبەیر حسێن پەناهی» باسی بەڕێوەچوونی یەکەمین فێستیڤاڵی نیشتیمانیی مۆسیقا لە کامیارانی کردو وتی: چەندین گرووپی مۆسیقا لە شارەکانی سیستان و بەلووچستان، خۆراسان، گێڵان، ئازەربایجان، خوزستان، لوڕستان و فارس لەم فێستیڤاڵەدا بەشدارن و بەرنامە پێشکەش دەکەن.
ئەو ئامانج لەم کارەی بەرزکردنەوەی ئاستی پێوەرە هونەرییەکان لە کامیاران راگەیاندو وتیشی: بەڕێوەچوونی ئەم فێستیڤاڵە لە کامیاران گەشەی کار و پیشە و گەشتیاریشی بەدواوە دەبێت.
جێگای وەبیرھێنانەوەیە کە فێستیڤاڵی مۆسیقای ئێرانی ٢١ تاکوو ٢٣ی گوڵانی ١٤٠١ لە کامیاران بەڕێوە دەچێت.