یەکەمین فێستیڤاڵی نیشتیمانیی مۆسیقا لە کامیاران بەڕێوە دەچێت
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەرهەنگی_هونەری_وەرزشی-i407803-یەکەمین_فێستیڤاڵی_نیشتیمانیی_مۆسیقا_لە_کامیاران_بەڕێوە_دەچێت
بەڕێوەبەری یەکەمین دوو ساڵانەی نیشتیمانیی مۆسیقای سەرشەقامی ئێران وتی: یەکەمین فێستیڤاڵی نیشتیمانیی مۆسیقای ئێرانی ٢١ تاکوو ٢٣ی گوڵان لە شاری کامیاران بەڕێوە دەچێت.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
May 10, 2022 04:21 Asia/Tehran
  • یەکەمین فێستیڤاڵی نیشتیمانیی مۆسیقا لە کامیاران بەڕێوە دەچێت

بەڕێوەبەری یەکەمین دوو ساڵانەی نیشتیمانیی مۆسیقای سەرشەقامی ئێران وتی: یەکەمین فێستیڤاڵی نیشتیمانیی مۆسیقای ئێرانی ٢١ تاکوو ٢٣ی گوڵان لە شاری کامیاران بەڕێوە دەچێت.

«زوبەیر حسێن پەناهی» باسی بەڕێوەچوونی یەکەمین فێستیڤاڵی نیشتیمانیی مۆسیقا لە کامیارانی کردو وتی: چەندین گرووپی مۆسیقا لە شارەکانی سیستان و بەلووچستان، خۆراسان، گێڵان، ئازەربایجان، خوزستان، لوڕستان و فارس لەم فێستیڤاڵەدا بەشدارن و بەرنامە پێشکەش دەکەن.

ئەو ئامانج لەم کارەی بەرزکردنەوەی ئاستی پێوەرە هونەرییەکان لە کامیاران راگەیاندو وتیشی: بەڕێوەچوونی ئەم فێستیڤاڵە لە کامیاران گەشەی کار و پیشە و گەشتیاریشی بەدواوە دەبێت.

جێگای وەبیرھێنانەوەیە کە فێستیڤاڵی مۆسیقای ئێرانی ٢١ تاکوو ٢٣ی گوڵانی ١٤٠١ لە کامیاران بەڕێوە دەچێت.