May 10, 2022 11:44 Asia/Tehran
  • وەڕێ کەوتنی گروپی پاسکیل سواریی ئاشتی لە سنەوە بەرەو تاران

یاریدەری کاروباری لاوانی کۆمەڵەی مانگی سووری پارێزگای کوردستان وتی: بە بۆنەی سەدەمین ساڵگەڕی دامەزرانی ئەم پێکھاتەیە، کۆمەڵێک لە پاسکیل سوارانی ھۆزە جۆربەجۆرەکانی ئێران بەرەو بینای ئاشتیی تاران وەڕێ کەوتوون.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی میھر، «بابەک قەنبەری» وتیشی: ھاوکات لەگەڵ سەدەمین ساڵگەڕی دامەزرانی کۆمەڵەی مانگی سووری ئێران، دە پاسکیل سوار لە ناوچە جۆربەجۆرەکانی وڵاتەوە ڕێگای ٥٠٠ کیلومەتریی سنە ھەتا بینای ئاشتی لە تاران دەبڕن.

وتیشی: بە درێژایی ڕێگاکە تیپی ماتۆڕسوارانی گروپەکەش پەیوەست دەبن پێیانەوەو بە یادی داستانڕسکێنەرانی ئێران نەمام دەچێنن.

قەنبەری وتیشی: ئامانج لە پێکھاتنی ئەم گروپەی پاسکیل سواران، برەو پێدانی کلتوری وەرزشی پاسکیل سواری و ناساندنی چالاکییەکانی مانگی سوور لە سەدەمین ساڵگەڕی دامەزرانیەتی.

سەرپەیڤ