May 12, 2022 10:26 Asia/Tehran
  • ئینته‌رمیلان بوو به‌ پاڵه‌وانی جامی ئیتالیا

له‌ یاریی کۆتایی جامی ئیتالیای ئه‌م وه‌رزه‌، یانه‌ی ئینته‌رمیلان له‌ یانه‌ی یوڤێنتوسی برده‌وه‌ و جامه‌که‌ی به‌ده‌ست هێنا.

شەوی ڕابردوو له‌ رۆما یاریی کۆتایی جامی ئه‌م وه‌رزه‌ی ئیتالیا له‌ تۆپی پێ به‌ڕێوه‌ براو له‌ ئه‌نجامدا یانه‌ی «ئینته‌رمیلان» ٤ بە ٢  یارییه‌که‌ی برده‌وه‌ و بووه‌ پاڵه‌وان.

یارییه‌که‌ له‌ کاتی ئاسایی دا دوو بە دوو کۆتایی هات، که‌ گۆڵه‌کانی «ئینته‌رمیلان» لە لایەن «بارێلا» و «چاڵهانئۆغلو» تۆمار کران کە دووھەم گۆڵەکە بە وەشاندنی په‌ناڵتی مسۆگەر کرا.

گۆڵه‌کانی یوڤێنتوسیش له‌ خوله‌که‌کانی ٥٠ و ٥٢ لە لایەن «ئالێکس ساندرۆ» و «ڤیلاهۆڤیچ» تۆمار کران.

لە کۆتایی دا لە ماوەی زێدەوەخت یاریزانی کڕواتی «ئیڤان پیرسیچ» له‌ خوله‌که‌کانی ٩٨ و ١٠٢ دوو گۆڵی بۆ «ئینته‌ر میلان» تۆمار کرد و یارییەکە بە دەرەنجامی ٤ بە دوو بە قازانجی «ئینتەرمیلان» شکایەوەو بوو بە پاڵه‌وانی جامی ئیتالیا.

سەرپەیڤ