May 12, 2022 15:17 Asia/Tehran
  • پەردە لادان لە سەر پرۆگرامی «مینا» تایبەتی فێرکردنی زمانی فارسی بە نەتەوەکانی دیکە

ئاھەنگی پەردە لادان لە سەر بەڵگەفیلمی «مینا» بە ئامادە بوونی دامەزراوەی سەعدی و ڕادیۆو تەلەفزیۆنی ئێران ڕۆژی شەممە ٢٤ی بانەمەڕ بەڕێوە دەچێت.

بە پێی ڕاپۆرتی پەیوەندیی گشتیی دامەزراوەی سەعدی، پرۆگرامی تەلەفزیۆنیی «مینا» بە ھۆی کەناڵی ئاسمانیی سەحەری ڕادیۆو تەلەفزیۆنی ئێران و بە ھاوکاریی دامەزراوەی سەعدی ئامادە کراوە. بە واتایەکی دیکە ئەم پرۆگرامە بۆ فێرکردنی زمانی فارسی بە نەتەوەکانی دیکە لە لایەن دامەزراوەی سەعدییەوە نووسراوەو بە شێوەی پرۆگرامێکی تەلەفزیۆنی بۆ بڵاو کردنەوە ئامادە کراوەو لە ئاھەنگێکدا پەرەی لە سەر ھەڵدەگیرێت.

ئەم پرۆگرامە ٩٠ بەشی ١٥ ھەتا بیست خولەکیە کە زمانی فارسی ھەر لە «ئەلف و بێ»وە ھەتا کۆتایی ئاستی سێی سەرومام ناوەندی فێر دەکات و ھاوتەریب اەگەڵ کتێبی «ھەنگاوی یەکەم»، «مینای_١» و «مینای_٢»و «مینای_٣»یەو تەواو بە پێی کتێبەکانە. بە جۆرێک کە ئەوانەی وا نوسخەی تازەی کتێبەکانیان پێیە دەتوانن ڕێک لەگەڵ پرۆگرامەکەدا بڕۆنە پێشەوە.

بۆ فێرکردنی «ئەلف و بێ»ی زمانی فارسی بە پێی شێوازی کتێبی «ھەنگاوی یەکەم»یش بە کەڵک وەرگرتن لە موشنگرافی، فێرکارو پرۆڤە و لە ڕێگای وتووێژێکی سادەی پەیوەندیی پیت و دەنگەکان فێر دەکرێت و تەواوی ئەم وتووێژانەشلە کەشێکی سەرنجڕاکێش دا دروست کراون و چەند ئەکتەرو زمان فێرکەری بیانی ڕۆڵی تیادا دەگێڕن.

لە سەروبەندی ڕۆژی پاراستنی زمانی فارسی و ڕێزنان لە فیردەوسی، ئێوارەی شەممە ٢٤ی بانەمەڕ، ئاھەنگی پەردەھەڵگرتن لە سەر ئەم بەرھەمە تایبەتییە بە ئامادە بوونی سەرۆکی ڕادیۆو تەلەفزین و سەرۆکی دامەزراوەی سەعدی ھاوڕێ لەگەڵ جێگرو بەرپرسانی دیکەی دامەزراوەو وەزارەتخانەکان و مامۆستایانی زمانی فارسی بەرپا دەکرێت.

 

 

سەرپەیڤ