گرنگترین یاریەکانی ئەمڕۆی تۆپی پێ لە ئەوروپا
May 14, 2022 15:18 Asia/Tehran
ئەمڕۆ شەممە لە خول و پاڵەوانێتییە جیاوازەکان دا چەندین یاری گەورە ئەنجام دەدرێن.
لەجامی یەکێتیی ئینگلتەرا و لە یاریی کۆتایدا کاتژمێر 6:45 خولەک هەردوو یانەی چێڵسی و لیڤەرپوڵ لە یاریگای وێمبڵی ڕووبەڕووی یەک دەبنەوە.
چێڵسی پێشتر هەشت جار ناسناوەکەی بەدەستهێناوە و لیڤەرپوڵیش حەوت جار بووەتە پاڵەوان.
لەخولی ئیتاڵیاش کۆمەڵێک یاریی بەڕێوەدەچن، بەهێزترینیان لە نێوان ڕۆما و ڤینیزیا دەبێت.
لەخولی ئەڵمانیاش بایرن دەبێتە میوانی ۆڵڤسبۆرگ و دۆرتمۆندیش میوانداری هێرتابەرلین دەکات.
لەخولی فەڕەنساش پاریس سانجێرمان لەدەرەوەی یاریگای خۆی بەرامبەر یانەی مۆنبیلیە یاریی دەکات.