May 15, 2022 17:07 Asia/Tehran
  • پاڵەوانەتیی ئێران لە باسکەی لاوانی رۆژئاوای ئاسیا

 هەڵبژاردەی ئێران پاڵەوانەتیی باسکەی لاوانی خوار ١٦ ساڵانی ڕۆژئاوای ئاسیا لە ساڵی ٢٠٢٢ی بردەوە.

 

 لە کۆتا ڕۆژی کێبەرکێی باسکەی لاوانی ڕۆژئاوای ئاسیا لە ئوردۆن هەڵبژاردەی ئێران بە ئەنجامی ٩٥-٥٣ لە عێراقی بردەوە.

بەم شێوەیە هەڵبژاردەی ئێران بە 8 خاڵ و هەڵبژاردەی لوبنان بە 6 خاڵ و هەڵبژاردەی عێراق بە 4 خاڵ بوونە دووەم و سێیەم.

دوو هەڵبژاردەی  ئێران و لوبنان رێیان بردە پێشبڕکێکانی  پاڵەوانەتی ئاسیا 2021 کە  مانگی حوزەیرانی ئەمساڵ لە شاری دۆحەی پایتەختی قەتەر بەڕێوەدەچێت.

سەرپەیڤ