له‌خولی ئیتاڵیادا میلان سه‌رکه‌وتنی به‌سه‌ر ئه‌تله‌نتا تۆمارکرد
له یاریەکانی گه‌ڕی 37 و پێش کۆتایی خولی ئیتالیا، یانه‌ی میلان پێشه‌نگی ریزبهندبی میوانداری یانه‌ی ئه‌تله‌نتای کرد، یاریه‌که به‌دوو گۆلی بێ به‌رامبه‌ر به‌سه‌رکه‌وتنی یانه‌ی میلان ته‌واو بوو.
له‌گێمی یه‌که‌م یاریزانانی هه‌ردوو تیپ چه‌ندین هێرشیان برده سه‌ر گۆڵی یه‌کتر، به‌لام سه‌رجه‌م هه‌وڵه‌کانیان بێ ئاکام بوو، گێمی یه‌که‌م هه‌ردوولا به‌بێ گۆل یه‌کسان بوون، له‌گێمی دووه‌م یاریزانانی میلان باشتر ده‌رکه‌وتن تا له‌خوله‌کی57 رافائیل لیاو گۆلی پێشکه‌وتنی بۆ میلان تۆمارکرد.
هه‌وڵه‌کانی میلان بۆ سه‌ر گۆلی ئه‌تله‌نتا درێژه‌ی هه‌بوو، له‌خوله‌کی 75 تیۆ هێرناندیز گۆلی دووه‌می بۆ میلان تۆمارکرد.
به‌م جۆره یاریه‌که به‌دوو گۆلی بێ به‌رامبه‌ر به‌سه‌رکه‌وتنی یانه‌ی میلان ته‌واو بوو، به‌م بردنه‌وه‌یه کۆی خاڵه‌کانی یانه‌ی میلان له‌پێشه‌نگی ریزبه‌ندی بووه 83 خاڵ.