May 18, 2022 09:46 Asia/Tehran
  • براوەکانی حەڤدەهەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی شانۆی کوردیی «سەقز» ناسێندران

ھونەرمەندان و گرووپە براوەکانی حەڤدەهەمین فێستیڤاڵی شانۆی کوردیی «سەقز» ناسێندران.

بە پێی ڕاپۆرتی کەناڵی ئاسمانیی سەحەر بە گێڕانەوە لە ئاژانسی هەواڵی میهر، ئاھەنگی کۆتایی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتس شانۆی کوردیی «سەقز» ڕۆژی سێشەممە  ٢٧ گوڵان لە هۆڵی «پەردیسی سینەمایی» میهری ئەو شارە بەڕێوەچوو.

لێژنەی داوەرانی ئەو فێستیڤاڵە خەڵاتی دیزاینی شانۆیان بەخشیە شانۆی «هاری»ی  «ئەفشین خدری».

خەڵاتی باشترین ئەکتەری ژن بەخشرایە «نەرمین سەلاحی» بۆ شانۆی «جورئەت و «حەقیەت» و ، «ئازین حاجی میرزایی» بۆ شانۆی «هاری».

خەڵاتی باشترین ئەکتەری پیاو بەخشرایە «داریووش ڕەفیعی» بۆ شانۆی «سیاساڵ» و «فەرمان مەحموود» بۆ شانۆی «گێژەن».

«هادی بەهرامی» خەڵاتی باشترین نووسەری بۆ نووسینی شانۆی «جورئەت و حەقیقەت» بردەوە.

«پەرویز ئەحمەد» دەرهێنەری «سیاساڵ»یش وەکوو باشترین دەرهێنەر خەڵات کرا.

هەروەها لێژنەی داوەرانی حەڤدەهەمین فێستیڤاڵی شانۆی کوردیی «سەقز»، دوو شانۆی «سیاساڵ» و «ئاژەڵ»ی بۆ بەشداری لە فێستیڤاڵە نەتەوەیی و نێودەوڵەتییەکان هەڵبژارد.

سەرپەیڤ