May 18, 2022 09:58 Asia/Tehran
  • دووهەمین فێستیڤاڵی ناوچەیی چیرۆکی کوردیی «رازان» بەڕێوە دەچێت

سکرتێری دووهەمین فێستیڤاڵی ناوچەیی چیرۆکی کوردیی «رازان» باسی دەرکرانی بانگهێشتنامەی ئەم ڕووداوە ئەدەبییەی کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی کەناڵی ئاسمانیی سەحەر بە گێڕانەوە لە ئاژانسی هەواڵدەری میهر، «ئاکۆ حسەین پوور» لەم بارەوە وتی: ئەم فێستیڤاڵە لە پارێزگاکانی ئازەربایجانی ڕۆژاوا، ئیلام، کوردستان، کرماشان و لوڕستان بەڕێوە دەچێت.

وتیشی: ئەم فێستیڤالە لە دوو بەشی ئازاد و بەشی بابەتیدا بەڕێوە دەچێت و ئاستی تەمەنی بۆ دیاری نەکراوەو دەبێ بە یەکێک لە زاراوە کوردییەکان نووسرابێت و هەر چیرۆکێک دەبێ لانیکەم ٥٠٠ وشە تاکوو ٣٠٠٠ وشە بێت.

ناوبراو ڕاشیگەیاند: چیرۆکە هەڵبژێردراوەکان پاش کۆتایی فێستیڤاڵەکە لە کتێبی «رازانی_٢» چاپ دەبن. دوایین مۆڵەتی ناردنی بەرهەم کۆتایی جۆزەردانی ئەمساڵە.

سەرپەیڤ