فستیڤاڵی موسیقای ھۆزەکانی شیراز، چریکەی دلۆڤانی لە زێدەکەی «حافز»دا
دووھەمین فستیڤاڵی نیشتیمانیی موسیقاو نەریتی ھۆزەکانی ئێران لە تەلاری «حافز»ی شاری شیرازی ئێران خەریکە بەڕێوە دەچێت.
بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی ئێران پرێس، دووھەمین فستیڤاڵی نیشتیمانیی موسیقاو نەریتی ھۆزەکانی ئێران بۆ ناوەی ٦ ڕۆژ لە پانزەوە ھەتا ٢٠ی مانگی مای ٢٠٢٢ میوانداری خەڵک و ھونەرمەندان و گەشتکارانە ھەتا بە ئامادە بوونیان لەم فستیڤاڵەدا، بەشێک لە موسیقای ڕەسەنی ئێران ببینن و ببیسن.
ھەموو شەوێک دوو ھەتا چوار تیپی موسیقای خۆجێیی و نەریتی لە دووھەمین فستیڤاڵی نیشتیمانیی موسیقاو نەریتی ھۆزەکانی ئێران ھونەری خۆیان پێشکەش دەکەن و تیپەکانی موسیقای قەشقایی و لوڕستان دەستپێکەری دووھەمین فستیڤاڵی شیراز بوون.
تیپە ھونەرییەکانی کرمان، کۆھکسلۆیە و بوێر ئەحمەد و گێڵان شەوی چوارشەممە دووھەمین فستیڤاڵی نیشتیمانیی موسیقاو نەریتی ھۆزەکانی ئێران لە تەلاری «حافز»ی شیرازدا ھونەری خۆیانیان نواندو درەوشانەوە.
گەشتکاران، خەڵک و ڕێوینگانی شاری شیراز لە ماوەی ڕۆژانی کۆتایی بانەمەڕ بە شێوەیەکی بەربڵاو ئامادەی دووھەمین فستیڤاڵی نیشتیمانیی موسیقاو نەریتی ھۆزەکانی ئێرانن و موسیقای نەریتیی ئێران لە ناوچە جۆربەجۆرەکانی جیھانیش لایەنگرانی خۆی ھەیە.