May 19, 2022 20:42 Asia/Tehran
  • نێچیرڤان بارزانی : ئەو خەڵاتانەی کە «شەھرام نازری» وەری گرتوون جێگای شانازییە بۆ تەواوی کوردەکان

«نێچیرڤان بارزانی» سەرۆکی ھەرێمی کوردستان لە دیداری لەگەڵ «شەھرام نازری» گۆرانی بێژی ناوداری کوردی ئێرانی جەختی کرد: ئەو خەڵاتانەی کە ئەم ھونەرمەندە ناودارە وەری گرتوون جێگای شانازییە بۆ تەواوی کوردەکان.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی ڕووداو، «نێچیرڤان بارزانی» سەرۆکی ھەرێمی کوردستان لەگەڵ «شەھرام نازری» گۆرانی بێژی ناوداری ئێرانی دیداری کرد.

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە وەزارەتی ڕۆشنبیریی حکومەتی ھەرێمی کوردستان لە ئاھەنگی ڕێزنان لەم گۆرانیبێژە کرماشانییە خەڵاتی زێڕینی خۆی پێشکەش کرد.

سەرۆکی ھەرێمی کوردستان لە دیدارەکەی دا لەگەڵ ئەم ھونەرمەندەی ئێران لە خزمەت و بەرھەمەکانی «شەھرام نازری» و ناوبانگی لە ئاستی ناوچەکەو جیھان ڕێزی گرت.

«نێچیرڤان بارزانی» جەختی لەوە کردەوە کە، ئەو خەڵاتانەی کە «شەھرام نازری» وەری گرتوون جێگای شانازییە بۆ تەواوی کوردەکان.

ھونەرمەنی کوردی ئێرانی «شەھران نازری»ش ھەر لە دیدارەکەدا جەختی لەوە کردەوە کە، ڕێز لێ گێران و خەڵات پێ بەخشینی لە ھەرێمی کوردستان پتر لە تەواوی ئاھەنگ و خەڵاتە جیھانییەکان خۆشحاڵی کردووەو بایەخێکی زیاتری ھەبووە بۆی.

ناوبراو لە سەردانی بۆ ھەرێمی کوردستان و دیداری لەگەڵ «نێچیرڤان بارزانی» کە بە ئامادە بوونی وەزیرو یاریدەری وەزیری ڕۆشنبیری و لاوانی ھەرێمی کوردستان ئەنجامی گرتووە، ئەوپەڕی خۆشحاڵیی خۆی دەربڕی.

 

سەرپەیڤ