کورتە یادێک لە ئەفسانەی شمشاڵ ژەنیی ، مامۆستا قالەمەڕە
13 ساڵ لەمەوبەر ،31ی گوڵانی 1388 ی ھەتاوی ، قادری عه‌بدوڵڵازاده ناسراو به‌قاله‌مه‌ڕه ھونه‌رمه‌ندی شمشاڵ ژه‌ن کۆچی دوایی کرد .
قالەمەڕە ، ساڵی 1920 له‌گوندی کولیجه‌له‌نێوان بۆکان و مه‌ھاباد له دایک بووه. چه‌پ گه‌ردی گردوون وای لێکردووه‌که‌باوکی نه‌بینێ ودایکیشی له‌ته‌مه‌نی 6 ساڵانی دا کۆچی دوایی بکا.
ھه‌ر وه‌ک خۆی گوتوویەتی ته‌واوی ژیانی به‌کوێرەوەریی و برسێتی و چاره‌ڕشی بردووەتەسەر .
قالە مەڕە ساڵی 1945-1946 دۆستایه‌تییه‌کی نزیکیی له‌گه‌ڵ ھه‌ژارو ھێمنداھه‌بووه وماوەیەکیش پەڕێوەی ھەرێمی کوردستان دەبێ و سەرەنجام لە شاری بۆکان نیشتەجێ دەبێ .
ته‌رمی ئه‌م هونه‌رمه‌نده میللیه به پێی وه‌سیه‌تی خۆی و به بڕیاری بنه‌ماڵه‌که‌ی به ئاماده‌بوونی ژماره‌یه‌کی به‌چاو له هۆگرانی موزیک وگۆرانی کوردیی،ئێوارەی هه‌ینی 22 ئایاری 2009 رێکه‌وتی 1ی جۆزه‌ردانی 1388 له ته‌نیشت گۆری مامۆستای ئەفسانەیی گۆرانیی کوردی حەسەن زیرەک له داوێنی کێوی ناڵەشکێنە بە خاک سپێردرا .