7 مەرجی AFC بۆ میوانداریکردنی جامی ئاسیا
یەکێتی تۆپی پێی ئاسیا حەوت مەرجی بۆ میوانداریکردنی پاڵەوانێتی ئاسیا دیاریکرد.
پێشتر بڕیار بوو لە ساڵی 2023 ، چین میوانداریی جامی ئاسیا بکات، بەڵام ئەو وڵاتە بڕیاریدا میواندارییەکەی دوابخات و بە تەواوی واز لە جامی نەتەوەکان بێنێت .
ئەم بڕیارەی چین بەهۆی نیگەرانییەکانەوە بوو لە تەشەنای بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا.
دوای کشانەوەی چین، وڵاتانی جۆراوجۆر وەک بەدیل سەریان هەڵدا لەوان ژاپۆن، قەتەر و سعودیە . ڤێتنامیش یەکێکە لەو وڵاتانەی کە داواکاریی پێشکەش کردووە بۆ میوانداریکردنی پاڵەوانێتییەکە.
بەپێی ئامارەکانی AFC، هەبوونی لانیکەم پێنج یاریگا بە توانای 20 هەزار بینەر، یاریگەی بە پتانسێلی بەڕێوەبردنی ئاھەنگی کردنەوە و کۆتایی بە توانای 40 هەزار کەس، 2 گۆڕەپانی مەشقکردن بۆ هەر گروپێک، هۆتێلی ستاندارد، مەرجەکانی گواستنەوە ، دارابوونی هێڵی ئاسمانیی بۆ وڵاتانی دیکە، گەشتە ناوخۆییەکان لە مەودای زیاتر لە 200 کیلۆمەتر و پلانی ئاسایش و پاراستن بۆ بینەران لەو مەرجانەن کە AFC پێویستی پێیەتی بۆ میوانداریکردنی جامی ئاسیای 2023.