May 23, 2022 00:32 Asia/Tehran
  • پشیلە ڕەش دەگاتە هەرێمی کوردستان

پشیلە ڕەش" بە ڕۆڵ بینینی "بەهرام ڕادان" لە سینەماکانی هەرێمی کوردستان نمایش دەکرێت.

 

بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، فیلمی سینەمایی "پشیلە ڕەش" لە دەرهێنانی "کەریم ئەمینی" و بە ڕۆڵ بینینی "بەهرام ڕادان" ئەستێرەی ناوداری سینەمای ئێران، لە سینەماکانی هەرێمی کوردستان نمایش دەکرێت.

فیلمی سینەمایی "پشیلە ڕەش" The Black Cat لە دەرهێنانی "کەریم ئەمینی"، لە بەرهەمهێنانی "بەهرام ڕادان" ئەستێرەی بەناوبانگی سینەمای ئێران و بە ڕۆڵ بینینی هەندێک لە ئەکتەرە ناودارەکانی سینەمای ئێران لە سینەمای شارە جۆراوجۆرەکانی هەرێمی کوردستان دەچێتە سەر پەردەی سینەماکان.

نمایشی گشتی "پشیلە ڕەشلە ڕۆژی 30ی مای واتە گوڵانی 2022 لە سینەما "سالم" لە شاری سلێمانی، لە ڕۆژی 2ی جوون واتە حوزەیرانی 2022 لە سینەمای "ئێمپایێر"ی فامیلی مۆڵ لە شاری هەولێر دەست پێدەکات و لە درێژەی نمایشی خۆیشیدا لە سینەمای "دهۆک مۆڵ" لە شاری دهۆک لە هەرێمی کوردستان نمایش دەکرێت.

ئەم فیلمە تا ئێستا لە چەندین فێستیڤاڵی جۆراوجۆری نێودەوڵەتی فیلم لە ئاستی جیهاندا بەشداریی کردووە.

فیلمی سینەمایی "پشیلە ڕەش" بەرهەمی ساڵی 2020 ناوەرۆکێکی کۆمەڵایەتی هەیە و ڕوانینێکی هەیە بۆ مەسەلەکانی ئەمڕۆی گەنجان، ئامادەبوونی ڕۆژ لەگەڵ ڕۆژی ئەنتەرنێت لە ناو کۆمەڵگا و هەروەها جیاوازیی نەوەکان لە ناو کۆمەڵگای ئەمڕۆکەی ئێراندا.

سەرپەیڤ