May 23, 2022 15:06 Asia/Tehran
  • پاڵەوانێتی یانەی پۆرتۆی پورتوگال بە گۆڵ لێدانی یاریزانێکی تۆپی پێی ئێرانی

یانەی تۆپی پێی پۆرتۆ  بە گۆڵی یاریزانێکی تۆپی پێی ئێرانی بوو بە پاڵەوانی ٨٢هەمین جامی یەکلاکەرەوەی پۆرتوگاڵ ناسراو بە تاکا دی پۆرچۆگال بوو.

 

لە یاری کۆتایی دا کە بەیانی ئەمڕۆ لە شاری ئۆڤیراسی پورتوگال بەڕێوەچوو، پۆرتۆ بە سێ گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک لە توندێلای بردەوە.

مەهدی تارمی هێرشبەری هەڵبژاردەی ئێران تا خولەکی ٨٤ یاری بۆ یانەی پۆرتۆ کرد و لە خولەکەکانی ٢٢ و ٧٤ گۆڵی یەکەم و سێیەمی تیپەکەی تۆمارکرد.

لە مێژووی جامی پورتوگال دا کە لە ساڵی ١٩٢٢ دامەزرا، بەنفیکا بە 29 پاڵەوانەتی و 13 جێگری پاڵەوانەتی وەک رچەشکێن مایەوە . 

 

سەرپەیڤ