مانچێستەرسیتی بووه بە پاڵەوانی پرێمیەرلیگ
لە میانی یارییەکانی ھەفتەی کۆتایی خولی نایابی تۆپی پێی ئینگلتەرا (پرێمیەرلیگ)، یانەی مانچێستەرسیتی بە ئەنجامی 3-2 لە یانەی ئەستۆن ڤیلای بردەوە و بە جیاوازی خاڵێک کەوتە پێش یانەی لیڤەرپوڵهوه، و بووه بە پاڵەوانی ئەم وەرزەی خولەکە.
سی و ھەشتەمین ھەفتەی پرێمیەرلیگ دوو یاریی چارهنووسسازی دیارییکردنی پاڵەوانی بەخۆوە بینی. مانچێستەرسیتی که لە دوایین یارییهکاندا بە یەک خاڵ پێش لیڤەرپوڵ کەوتبوو، لە یاریگای خۆی میوانداری ئەستۆن ڤیلای کرد و لیڤەرپوڵیش میواندارێتی ۆڵڤەرھامپتۆنی کرد.
ماتی کاش لە خولەکی 38 دا گۆڵی یەکەمی بۆ یانەی ئەستۆن ڤیلا تۆمارکرد. و نیوەی یەکەمی یارییەکە بەو ئەنجامە کۆتایی ھات.
بەم ئەنجامە یانەی مانچێستەرسیتی کۆی خاڵەکانی بۆ 93 خاڵ بەرزکردەوە و بە جیاوازی یەک خاڵ کەوتە پێش لیڤەرپوڵ و توانی لە ماوەی پێنج ساڵی رابردوودا بۆ جاری چوارەم و کۆی گشتیش بۆ ھەشتەم جار جامی پرێمیەرلیگ بەرزبکاتەوە.