May 25, 2022 22:59 Asia/Tehran
  • «شەھرامی نازری» لە بیست و پێنجەمین فستیڤاڵی نێونەتەوەیی «گەلاوێژ» بەرنامە پێشکەش دەکات

«شەھرامی نازری» شوالیەی ئاوازی ئێران لە ئاھەنگی دەستپێکی بیست و پێنجەمین خولی فستیڤاڵی نێونەتەوەیی گەلاوێژ لە شاری سلێمانیی ھەرێمی کوردستان بەرنامە پێشکەش دەکات.

یوبیلی زیوینی فستیڤاڵی نێونەتەوەیی گەلاوێژ بە سەرپەرشتیی «مەلا بەختیار» و لە سەر ئەرکی دامەزراوەی ڕۆشنبیریی «گەلاوێژ» بە سەرۆکایەتیی «ئیبتیسام ئیسماعیل قادر» و بە بەشداریی ٢٥٠ کەسایەتیی ھەڵکەوتەی ئەدەبی، شاعیر، وەرگێڕ، ڕەخنەگرو ھونەرمەندی سەر بە وڵاتانی جۆربەجۆری جیھان لە ڕۆژی ٢٥ی ئەم مانگەوە لە تەلاری ھونەری شاری سلێمانیی ھەرێمی کوردستان دەستی پێکراوەو ھەتا ٢٨ی ھەر ئەم مانگەش بەردەوام دەبێت.

لە ئاھەنگی دەستپێکی فستیڤاڵەکەدا چەندین تیپی موسیقای ناوداو بە تایبەت گۆرانیبێژانی بەناوبانگی کورد بە ھاریکاریی موسیقاڕو ڕابەرانی ئۆرکێستری ناودار لە ھەرێمی کوردستان بەرنامە پێشکەش دەکەن. ھەروەھا بڕیاریشە سێ ھونەرمەندو کەسایەتیی خاوەن ئەزمون و کاریگەری بواری موسیقاو دوو نووسەری کوردیش بە خەڵات کردنی «یوبیلی زیوین» بە شێوەیەکی تایبەتی رێزیان لێ بگیردرێت.

سەرپەیڤ