May 27, 2022 18:01 Asia/Tehran
  • تیپی نیشتیمانیی باسکەی بە ڤیلچێری پیاوانی ئێران گەییشتە قۆناغی کۆتایی کێبەرکێکانی ئاسیاو ئەقیانوسیە

تیپی نیشتیمانیی باسکەی بە ڤیلچێری پیاوانی ئێران لە ھەشتەمین ڕۆژی کێبەرکێکانی پاڵەوانەتیی ئاسیاو ئەقیانوسیە لە تایلەند گەییشتە قۆناغی کۆتایی.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی ڕادیۆو تەلەفزیۆنی ئێران، تیپی نیشتیمانیی باسکەی بە ڤیلچێری پیاوانی ئێران، ئەمڕۆ ھەینی لە کێبەرکێکانی ئاسیاو ئەقیانوسیەی ٢٠٢٢ی تایلەند، بۆ تیپی میواندارەکەی چووە مەیدانەوەو لە ئەنجام دا بە دەرەنجامی ٧٤ بە ٤٦ بە قازانجی تیپی نیشتیمانیی ئێران یارییەکە کۆتایی پێ ھات.

یاریزانانی تیپی نیشتیمانیی ئێران بەم سەرکەوتنە ڕێیان لە قۆناغی کۆتایی کێبەرکێکان دەکەوێت و سبەینێ بۆ تیپی ئۆسترالیا دەچنە مەیدانەوە.

سەرپەیڤ