May 27, 2022 19:52 Asia/Tehran
  • بەڕێوەبرانی دانیشتنی سێ قۆڵیی زانکۆکانی ڕازیی کرماشان و سلێمانی و ھەڵەبجە

دانیشتنی ھاوبەشی سێ قۆڵیی زانکۆکانی ڕازیی کرماشان لە ڕۆژئاوای ئێران و سلێمانی و ھەڵەبجەی ھەرێمی کوردستان بە مەبەستی پەرە پێ دانی ھاوکارییەکان لە بواری توێژینەوەی ڕۆشنبیری، زانستی و وەرزشی بە شێوەی ئۆنلاین بەڕێوە چوو.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی ھەینیی ئیڕنا، «موحەممەد نەبی ئەحمەدی» سەرپەرشتی زانکۆی ڕازیی کرماشان لەم دانیشتنە ئۆنلاینەدا وێڕای ئامادەیی ڕاگەیاندن بۆ وەرگرتنی خوێندکارانی ھەرێمی کوردستان و وڵاتی عێراق وتی: زانکۆی ڕازی ئامادەیە ھەتا پرۆژەی توێژینەوەی ھاوبەش لەگەڵ زانکۆکانی سلێمانی و ھەڵەبجە دیاری بکات و بە شێوەی سێ قۆڵی لەگەڵ دەست کات بە گۆڕینەوەی خوێندکارو مامۆستا.

«ئەحمەدی» ھەروەھا باسی ئامادە بوونی زانکۆی ڕازیی کرماشانیشی کرد بۆ بەرپاکردنی وەرشەی پسپۆڕیی ھاوبەش بە شێوەی ئامادەمەندو ئۆنلاین و ھەروەھا دانانی کورسیی زمانی فارسی لە زانکۆکانی سلێمانی و ھەڵەبجەو بەرپا کردنی خولی کورتە ماوەی زمانی فارسی بۆ خوێندکارانی ھەرێمی کوردستان لە زانکۆی ڕازی.

«مەھاباد کامیل عەبدوڵڵا» سەرۆکی زانکۆی ھەڵەبجەش لە دانیشتنەکەدا وتی: لە زانکۆی ھەڵەبجەدا ٢٣ گروپی فێرکاری، ٣٠٠ مامۆستا لە ئاستی جۆربەجۆری زانستی و چوار ھەزارو ٣٠٠ خوێندکارمان ھەیە.

«ڕەزا حەسەن» سەرۆکی زانکۆی سلێمانیش لە بارەی کۆبوونەوەی نێونەتەوەیی ھەورامانەوە وتی: بە پەرەسەندنی پەیوەندیی زانکۆیی دەتوانین گەشەی ڕۆشنبیری، زانستی و ئابووری لە ناوچەکەدا بەدی بکەین.

سەرپەیڤ