شەهرام نازری و مەزهەر خالەقی بوونە براوەی خەڵاتی فێستیڤاڵی گەلاێژ
دوو هونەرمەندی ئێرانی خەڵاتی فێستیڤاڵی گەلاێژ لە عێراقان بەدەستھێنا.
ڕێوڕەسمی تایبەتی بیست و پێنجەمین فێستیڤاڵی نێونەتەوەیی گەلاێژ بە ئامادەبوونی زیاتر لە ٥٠ نووسەر، شاعیر، وەرگێڕ و ڕەخنەگری ئێرانی، هەروەها زیاتر لە ٢٠٠ کەسایەتی دیاری ئەدەبی، شاعیر، وەرگێڕ، ڕەخنەگر و هونەرمەندان لە وڵاتانی مەغریب، میسر، فەرەنسا، جەزائیر، ئەمریکای لاتین، ئوردن، فەلەستین، سوریا، لوبنان و ئوردن بەڕێوەچوو.
بهرپرسانی کوردستانی عێراق و ژمارهیهکی زۆری خهڵکی شاری سلێمانی و شارهکانی دیکهی ھەرێمی کوردستان لهو چالاکییهدا بوون که له هۆڵی هونهر له شاری سلێمانی پایتهختی رۆشنبیری و هونهریی ههرێمی کوردستانی عێراق ئامادهبوون.
مامۆستا شەهرام نازری، شوالیەی گۆرانیی ئێرانی و مامۆستا مەزهەر خالەقی، گۆرانیبێژی بەناوبانگی کورد، بۆرێزگرتن لە شکۆ و توانایی و ھەوڵی ماندووی نەناسانە لە بواری فەرهەنگ و هونەردا؛ خەڵاتی ساڵڕۆژی زیوینی ئەم فێستیڤاڵەیان وەرگرت.
لە درێژەی ئەم ڕێوڕەسمەدا، شەهرام نازری، لەگەڵ فەرید ئیلهامی بە ئامێری دەف و سابیر نەزەرگەهی بە ئامێری دیوان، مەقامی "ساروخانی" (یەکێک لە مەقامە دێرینەکانی دەف)یان بە شیعرێکی سەید "یاقوب ماھیدەشتی" پێشکەش کرد .