یه‌کێتی تۆپی پێی ئۆکراینا ده‌ست به‌چاڵاکییه‌کانی ده‌کاته‌وه
دوای په‌لاماری ولاتی رووسیا بۆ سه‌ر ئۆکرانیا و هه‌لگیرسانی شه‌ر له‌نێوان هه‌ردوو وڵات، چالاکیه وه‌رزشیه‌کان له‌مانگی ئابی رابردوو له‌ئۆکرانیا وه‌ستاوه، له‌ئێستادا یه‌کێتی تۆپی پێی ئۆکراینا کارده‌کات بۆ ده‌ستپێکردنه‌وه‌ی چالاکیه وه‌رزشبه‌کان دوای وه‌رگرتنی ره‌زامه‌ندی فۆلۆدیمیر زیلینسیکی سه‌رۆکی ئه‌م وڵاته.
له‌مباریه‌وه ئه‌ندری بافلکۆ سه‌رۆکی یه‌کێتی تۆپی پێی ئۆکراینا له‌لێدوانێکی ڕۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، دوای وتووێژ له‌گه‌ڵ زیلینسکی و سه‌رۆکی فیفا و یوفا بۆ دۆزینه‌وه‌ی رێگه چاره‌یه‌ک بۆ ده‌ستپێکردنه‌وه‌ی رکابه‌یه‌کانی خولی تۆپی پێی له‌سه‌ر ئاستی کوران و کچان له‌ناوچه‌یه‌کی ئارام، له‌وه‌رزی رابردوو تا وه‌ستانی خوله‌که یانه‌ی شاختار دۆنیتسک له‌پێشه‌نگی ریزبه‌ندی ده‌هات، دواتر له‌مانگی شوباتی رابردوو سه‌رجه‌م چالاکیه‌کان راگیران، شاختار نوێنه‌رایه‌تی ئۆکرانیا ده‌کات له‌وه‌رزی داهاتووی خولی یانه پاڵه‌وانه‌کانی ئه‌وروپا.
سه‌باره‌ت به‌ده‌ستپێکردنه‌وه‌ی رکابه‌ریه‌کان بافلیکۆ رایگه‌یاند بریارێکی گرنگه، چونکه توپی پێ له‌ئۆکرانیا یاریه‌کی جه‌ماوه‌ریه له‌لایه‌ن هاوڵاتیانی ئۆکرانیا، بۆیه پێویسته ئه‌م بریاره گرنگه بدرێت، هه‌روه‌ها ناوبراو وتیشی به‌گه‌رانه‌وه‌ی رکابه‌ریه‌کانی تۆپی پێی خۆش چێژ بۆ هاوڵاتیانیان ده‌گه‌رێنینه‌وه.