حوزه‌یران 07, 2022 22:53 Asia/Tehran
  • تاران میوانداری یەکەمین پیشانگای گەشتکاریی جیھانی ئیسلام

یەکەمین پیشانگای گەشتکاریی جیھانی ئیسلام لە ١٧ ھەتا ٢٠ی جۆزەردان لە شوێنی پیشانگای نێونەتەوەیی «شاری ئافتاب» لە تاراندا بەرپا دەکرێت.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی ئێران پڕێس، یەکەمین پیشانگای گەشتکاریی جیھانی ئیسلام بە داکۆکیی وەزارەتی میراتی فەرھەنگی ، گەشتکاری و پیشەی دەستی، ئەنجومەنی سەندیکای نووسینگەکانی خزمەتگوزاریی گەشتکاریی ئاسمانی و جیھان گەڕانی ئێران، شارەوانیی تاران، لێژنەی نیشتیمانیی «ئایسیسکۆ» لە کۆماری ئیسلامیی ئێران و ڕێکخراوەی گەشەی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە ١٧ ھەتا ٢٠ جۆزەردان لە شوێنی پیشانگای نێونەتەوەیی «شاری ئافتاب» لە تاراندا بەرپا دەکرێت.

بە قسەی «ئازادە موستەعانی» بەڕێوەبەری پیشانگای گەشتکاریی جیھانی ئیسلام، لەم ڕووداوەدا دەرفەتی دانیشتنی پسپۆڕی بۆ تەواوی ھەڵسوڕاوان ھەر لە خاوەن ھوتێلەکانەوە بگرە ھەتا نووسینگەکانی خزمەتگوزاری و کۆمپانیاکانی فڕۆکەوانی کە لە وڵاتی ئیسلامی دا چالاکی دەنوێنن، دەڕەخسێت ھەتا بتوانن لە کۆبوونەوەو وتووێژە ھاوبەشەکان ھەلی گەشەی گەشتکاری لە وڵاتەکانیاندا بۆ یەکتر بڕەخسێنن و ھێزمەندی کەن.

ھەروەھا ھێندێک ڕاوێژلەگەڵ تورکیا، پاکستان، عێراق، تاجیکستان و وڵاتانی قەراخی کەنداوی فارس و کۆمەڵێک لە وڵاتانی ئەفریقی ئەنجامی گرتووە و بڕیارە پیشانگاکە بە شێوەی پایۆنی تایبەتی بەرپا بکرێت.

سەرپەیڤ