سەرۆکی فیفا: جەماوەری ئێران جێگایان لە ناخی دڵم دایە
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەرهەنگی_هونەری_وەرزشی-i408564-سەرۆکی_فیفا_جەماوەری_ئێران_جێگایان_لە_ناخی_دڵم_دایە
سەرۆکی فیدراسیۆنی نێونەتەوەیی تۆپی پێ (فیفا) لە دیدار لەگەڵ یاریدەری وەزیری وەرزش و لاوانی ئێران وتی: جەماوەری ئێران جێگایان لە ناخی دڵم دایە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
حوزه‌یران 08, 2022 11:05 Asia/Tehran
  • سەرۆکی فیفا: جەماوەری ئێران جێگایان لە ناخی دڵم دایە

سەرۆکی فیدراسیۆنی نێونەتەوەیی تۆپی پێ (فیفا) لە دیدار لەگەڵ یاریدەری وەزیری وەرزش و لاوانی ئێران وتی: جەماوەری ئێران جێگایان لە ناخی دڵم دایە.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، «جانی ئینفانتینۆ» سەرۆکی فیدراسیۆنی نێونەتەوەیی تۆپی پێ (فیفا) لە دیدار لەگەڵ «سینا کەڵھوڕ» یاریدەری ڕۆشنبیریی وەزیری وەرزش و لاوانی ئێران وتی: جەماوەری ئێران جێگایان لە ناخی دڵم دایە.

«سینا کەڵھوڕ» یاریدەری ڕۆشنبیریی وەزیری وەرزش و لاوانی ئێرانیش ھەر لە دیدارەکەدا، وێڕای ئاماژە کردن بە ھۆگریی زۆری جەماوەری ئێران بە وەرزشی تۆپی پێ و تامەزرۆیی زۆرێک لە تەماشاوانانی ئێرانی بۆ ھاوڕێیی کردنی تیپی نیشتیمانیی وڵاتەکەیان لە مۆندیاڵ دا داوای لە «جانی ئینفانتینۆ» سەرۆکی فیدراسیۆنی نێونەتەوەیی تۆپی پێ (فیفا) کرد کە وێڕای لێکدانەوەی دووبارەی میکانیزمی بارستایی دابەشکردنی پشکی وڵاتان، پشکێکی زیاتر بۆ تەماشاوانانی ئێرانی دیاری بکات.

بەرپرسانی وەزارەتی وەرزش و لاوانی ئێران بۆ ئامادە بوون لە لێژنەی ھاوبەشی ئێران و قەتەر سەردانی دەوحەیان کردووە.

ھەرە باڵایان بۆ سەیر کردن