پەردە لادان لە سەر وەرگێڕانی شانامە بە زمانی ئیسپانیایی
نەریتی پەردەلادان لە سەر یەکەم وەرگێڕاوەی تۆکمەو تەواوی «شانامەی فیردەوسی» بە زمانی ئیسپانیایی لە مۆزەخانەی نیشتیمانیی ئێران بەرپا کرا.
شانامەی فیردەوسی شاکاری ھەرماوی حەکیم «ئەبولقاسمی فیردەوسی» گەورەترین شاعیری نیشتیمانی و حەماسەبێژی جیھانە.
«فیردەوسی» بە نووسینی شانامەو ھۆنینەوەی ئەفسانەو حەماسەکان و مێژووی سەرزەوینی ئێران، ھاوتەریب لەگەڵ بەھرەوەرگرتن لە وشەی ڕەسەنی فارسی بۆ ھەڵبەستنی ئەم بەرھەمە ھەرماوە، گرینگترین ڕۆڵی لە بووژاندنەوەی کلتووری فارسی و شوناسی ئێرانی گێڕاوە.
شانامەی «فیردەوسی» بەناوبانگ ترین ھۆنراوەی ھەستی و لەو نووسراوە مەزنانەی وێژەو ئەدەبی ھەرە کۆنی فارسییە.
وەرگێرانی ئیسپانیایی شانامە لە ماوەی ١٠ ساڵ و لە چێوەی کۆمەڵەیەکی حەوت بەرگی دا لە چاپ دراوە.
بەرلەمە شانامە بە زمانی جۆربەجۆر لەوانە ڕووسی و ئاڵمانی لە سەدەی ١٧ و ١٨ی زایینی و بە تۆکمەوتەواوی بە زمانی ئینگلیسی و فەرەنسی لە کۆتایی سەدەی ١٨ و سەرەتای سەدەی ١٩ وەرگێڕدراوە.