له خولی نه‌ته‌وه‌کانی ئه‌وروپا کرۆڤاتیا سه‌رکه‌وتنی به‌سه‌ر دانیمارک تۆمارکرد
له میانی گه‌ڕی سێیه‌می خولی نه‌ته‌وه‌کانی ئه‌وروپاو له‌یاریه‌کانی ئاستی یه‌که‌می کۆمه‌ڵه‌ی یه‌که‌م هه‌لبژارده‌ی دانیمارک له‌ناو یاریگای خۆی و له‌به‌رده‌م هانده‌رانی ، میوانداری هه‌لبژارده‌ی کرۆڤاتیای کرد‌و تووشی یه‌که‌م دۆڕاندن هات.
یاریه‌که لهکۆپنهاگنی پایته‌خت و له‌سه‌ر یاریگای پارکن ستادیۆم به‌رێوه‌چوو ، له گێمی یه‌که‌م وێرای هه‌وڵی یاریزانانی هه‌ردوو هه‌ڵبژارده بۆ تۆمار کردنی گۆل به‌لام هیچ لایه‌کیان سه‌رکه‌وتوو نه‌بوون و ئه‌م گێمه به‌بێ گۆل ته‌واو بوو.
له گێمی دووه‌م و له خوله‌کی 69دا ماریۆ باسالیتش تاکه گۆڵی یاریه‌که‌ی له سوودی کرۆڤاتیا تۆمار کرد‌و ئه‌م گۆڵه‌ش به‌س بوو تا ههلبژاردهکه یه‌که‌م سه‌رکه‌وتن له دوای دۆڕاندنێک و یه‌کسان بونێک به‌ده‌ست بێنێت و به کۆکردنه‌وه‌ی چوار خاڵ له پله‌ی سێیه‌م دێت .
هه‌ڵبژارده‌ی دانیمارکیش که له دوو یاری رابردوو سه‌رکه‌وتنی به‌ده‌ست هێنابوو تووشی یه‌که‌م دۆڕاندن هات و به‌شه‌ش خال پارێزگاری له پله‌ی یه‌که‌می کۆمه‌ڵه‌ی یه‌که‌م کرد .