له‌خولی نه‌ته‌وه‌کانی ئه‌وروپا ئینگڵته‌را و ئیتاڵیا یه‌کسانبوون
لە گەڕی سێیەمی قۆناغی یەکەمی خولی نەتەوەکانی ئەوروپاو لە یاری لوتکەی گروپی سێیەمی ئاستی یەکەمدا، هەڵبژاردەی ئینگلتەرا میوانداری هەڵبژاردەی ئیتاڵیای کرد‌و هه‌ردوو هه‌لبژارده نه‌یان توانی گۆل تۆمار بکه‌ن .
یاریەکه لەسه‌ر یاریگای مۆلینیو لە شاری ولڤەرهامپتۆن لە ئینگلتەرا بەڕێوەچوو و وەک بیرهێنانەوەی یاری کۆتایی جامی یۆرۆی پارساڵ بوو کە لە یاریەکەدا ئیتاڵیا بە جیاوازی لێدانی یەکلایی کەرەوە لە ئینگلتەرای بردەوەو نازناوی پاڵەوانێتیەکەی بۆ سێیەم جار لە مێژووی خۆی بەدەستهێنا .
له‌م یاریه‌ش دا یاریزانانی هه‌ردوولا به ووریاییه‌وه یارییان ئه‌نجام دا‌و چه‌ند جارێک به‌ختی خۆیان له گۆڵی تیپی به‌رامبه‌ریان تاقی کرده‌وه به‌ڵام هیچ لایه‌کیان سه‌رکه‌وتوو نه‌بوون یاری به‌خاوێنی و به‌بێ گۆڵ کۆتایی پێ هات .
به‌م ئه‌نجامه‌ش هه‌لبژارده‌ی ئیتالیا به پێنج خاڵ پارێزگاری له پله‌ی یه‌که‌می ریزبه‌ندی کرد‌و ئینگلته‌راش تووشی دووه‌م یه‌کسان بوون هات و خاوه‌نی دوو خاڵه و له پله‌ی چواره‌م و کۆتایی ریزبه‌ندی کۆمه‌ڵه‌که‌ی دێت .