دۆڕانی پڕگۆڵ و قورسی ھەڵبژاردەی ئینگلیس لە یانەی خۆی دا دوای 94 ساڵ
دۆڕانی قورسی هەڵبژاردەی تۆپی پێی ئینگلتەرا لە یانەی خۆی دا وایکرد دوای نزیکەی سەدەیەک شکستێکی قورس بە چوار گۆڵ تۆماربکات.
لە هەفتەی چوارەمی قۆناغی گروپیی خولی ئەوروپا هەڵبژاردەی تۆپی پێی ئینگلتەرا میوانداری هەنگاریای کرد.
لەم یارییەدا هەنگاریا توانی بە چوار گۆڵ لە میواندارەکەی بباتەوە و دۆڕانێکی دیکەی مێژوویی لە ژمارەی پێوانەیی ئەم تیپە رکابەرەدا تۆمارکرد.
بۆ هەڵبژاردەی هەنگاریا لەم یارییەدا، سالای لە خولەکەکانی ١٦ و ٧٠ گۆڵی تۆمارکرد، گالای لە خولەکی ٨٠ و گادزاگ لە خولەکی ٨٩ گۆڵی تۆمارکرد.
دۆڕان بەرامبەر هەنگاریا، جگە لەوەی هەڵبژاردەی ئینگلتەرای لە پێشەنگی ریزبەندی لیگی گەلانی ئەوروپادا هێشتەوە، بووە هۆی یەکێک لە گەورەترین دۆڕانەکانی تۆپی پێی ئەو وڵاتە لە سەدەی ڕابردوودا.
هەڵبژاردەی تۆپی پێی ئینگلتەرا لە ساڵی ١٩٢٨ لەکاتی میوانداریکردنی تیپی تۆپی پێی سکۆتلەندا بە ئەنجامی ٥-١ دۆڕا.
مێژووی دۆڕانی قورس بە هەڵبژاردەی هەنگاریا لە تۆماری ئینگلتەرادا دەبینرێت. هەنگارییەکان لە ساڵی ١٩٥٣ بە ئەنجامی ٦-٣ لە هەڵبژاردەی تۆپی پێی ئینگلتەرایان بردەوە.
لە کۆتایی هەفتەی چوارەم دا ئینگلتەرا بە دوو خاڵ لە پێشەنگی ریزبەندی کۆمەڵەی سێی خولی نەتەوەکاندایە. ئەوەی جێگای سەرنجە لە گروپێکدا کە گەورەکانی وەک ئەڵمانیا و ئیتاڵیا و ئینگلتەرا لەخۆدەگرێت، ئێستا هەنگاریا بە ٧ خاڵ پێشەنگە.