شکاندنی ژمارەی پێوانەیی جیهانیی لەلایەن سوارچاکێکی ئێرانیی
حوزهیران 18, 2022 14:30 Asia/Tehran
ئەو سوارچاکە ئێرانییە بە بەشدارییەکی فەخری لە پێشبڕکێکانی تیر و کەوان لەسەر پاڵەوانێتی ئەوروپا لە تورکیا ریکۆردی جیهانی ستایلی سریاڵی شووتی کۆریایی شکاند.
بەپێی ڕاپۆرتی ئیرنا، سوارچاکی ئێرانی "عەلی قورچیان" بە ئامادەبوونی فەخریی لە قۆناغی دووەمی پێشبڕکێی تیرهاویشتنی سەرئەسپ لە پاڵەوانێتی ئەوروپا لە تورکیا توانی ژمارەی پێوانەیی جیهانی ستایلی سریاڵی شووتی کۆریایی بگۆڕێت.
پاڵەوانی خێرای ئەم ستایلە بۆ چەندین ساڵ ناوی "میهای کۆزمی" لە ڕۆمانیاوە بوو و لە پلەی یەکەم دا بوو تا دواجار "عەلی قورچیان" لە نێوان ٥٣٠ وەرزشکاری نێودەوڵەتی دا ئەم پلەی بەدەستهێنا و شانازیەکی دیکەی بۆ ئێران لە بواری هونەری جەنگاوەریی ئەسپ سواری دا مسۆگەر کرد .