سەردانی ئەمینداری گشتیی کۆمەڵەی جیهانیی بۆ لێکنزیکبوونەوەی ئایینزا ئیسلامیەکان لە سلێمانی
داوود حەسەن پوور، ڕاوێژکاری فەرهەنگیی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە شاری سلێمانی، سەردانی ئەمینداری گشتیی کۆمەڵەی جیهانی بۆ لێکنزیکبوونەوەی ئایینزا ئیسلامییەکانی بۆ سلێمانی راگەیاند .
داود حەسەن پوور، نوێنەری فەرهەنگیی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە سلێمانی بە هەواڵدەریی کوردپرێسی راگەیاند: حوجەتولئیسلام حەمید شەهریاری، سکرتێری گشتیی کۆمەڵەی جیهانیی بۆ نزیکبوونەوەی ئایینزا ئیسلامیەکان، رۆژی هەینی لەگەڵ دوو لە جێگرەکانی گەشتی شاری سلێمانی کرد ولەلایەن بەرپرسانەوە پێشوازی لێکرا.
ئاماژهی بهوهشکرد: له کاتی ئهنجامدانی کۆبوونهوهکان دا زیاتر ئاشنا بوون به دوایین بارودۆخی ئایینی و کهلتووریی پارێزگای سلێمانی.
بە وتەی حەسەن پوور، سەردانی حوجەتولئیسلام حەمید شەهریاری، ئەمینداری گشتیی کۆمەڵی جیهانیی بۆ لێکنزیکبوونەوەی ئایینزا ئیسلامییەکان، بۆ سلێمانی، و دیدارەکانی لەگەڵ کەسایەتیە فەرهەنگی، سیاسی، ئایینیەکان و هەندێک کەسایەتیی ئەکادیمی ئەم پارێزگا دراوسێ و گرنگە، نیشاندەری گرنگیدانی ئێران بە دراوسێکانی و ئەو ناوچانەیە کە نزیکایەتی و هاوبەشییەکی بەرچاوی کولتوورییان لەگەڵ کۆماری ئیسلامیی ئێران دا هەیە.