وەرزشکارێکی مەھابادی میدالیای زێڕی پاڵەوانەتیی "مەلەوانی" ئێرانی کردە مل
حوزهیران 19, 2022 17:25 Asia/Tehran
شاهۆ محەمەدی، مەلەوان و هەڵکەوتەی وەرزشی ساندرۆمی داونی مەهابادی لە کێبڕکێیەکانی مەلەوانی گیانبازان و کەم ئەندامانی ئێران میدالیای زێڕی ئەو کێبڕکێیانەی لە مل کرد.
بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەرۆکی ئیدارەی وەرزش و گەنجانی مەهاباد وتی: ئەو کێبڕکێیانە لە ژێر چاوەدێری کومیتەی نێودەوڵەتی پارائۆلەمپیک و بیست و پێنجەمین خولی کێبڕکێیەکانی مەلەوانی پاڵەوانی ئێران و سێهەمین خولی کێبڕکێیەکان بە چاوەدێری ڕاستەوخۆی IPC بەڕێوە چوو.
قەرەنی مستەفا پوور گوتیشی : شاهۆ محەمەدی لە مادەی 100 مەتری ئازاد، کلاسی S14 پلەی یەکەمی وەدەست هێنا و میدالیای زێڕی لە مل کرد.
ناوبراو وتیشی: ئەو خولە لەو کێبڕێیانە لە ڕۆژانی 25 تا 28 ی جۆزەردان لە تاران بەڕێوە چوو.