سبەی پێنجشەممە ، نه‌ورۆز میوانداریى هه‌ولێر ده‌کات
بۆ یه‌که‌مجار له مێژووى خولى نایابى عیراق بۆ تۆپى پێ ، له شارى سلێمانى هه‌ولێر ده‌بێته میوانى یانه‌ى نه‌ورۆز .
یارییه‌که له گه‌ڕى ٣٧ـى خولى نایابى عیراقه ، رۆژى پێنجشه‌ممه ٢٣-٦-٢٠٢٢ له‌سه‌ر چیمه‌نى یاریگه‌ى زانکۆ ناسراو به که‌مال سه‌لیم له کاتژمێر ٥،ى ئێواره ده‌ستپێده‌کات .
ئه‌م یارییه بۆ یه‌که‌مجاره له خولى نایابى عێراق له شارى سلێمانى رووده‌دات ، یارى هاتن له به‌رژه‌وه‌ندى هه‌ولێر به ئه‌نجامى ٤-٢ کۆتایهات .
به‌ڵام پێش ئه‌م یارییه له ریزبه‌ندى خوله‌که و پێش دوو گه‌ڕ له کۆتایهاتنى خوله‌که نه‌ورۆز به ٤٨ خاڵ له خانه‌ى نۆیه‌مى ریزبه‌نده‌و هه‌ولێریش به ٤٤ خاڵ خانه‌ى یانزده‌یه‌مى گرتووه .
بۆ یارییه‌که‌ى ئێواره‌ى پێنجشه‌ممه‌ى نێوان نه‌ورۆزو هه‌ولێر ، له نه‌ورۆز ته‌نیا ئه‌حمه‌د محه‌مه‌د به‌شدارى ناکات به هۆى که‌ڵه‌که‌بوونى کارته‌کانى و هه‌ولێریش به ته‌واوى پێکهاته‌که‌ى ئاماده‌یه‌و پاش نوێکردنه‌وه‌ى گرێبه‌ستى نزار مه‌حروسى راهێنه‌ریش بۆ وه‌رزى داهاتوو گه‌شته‌که‌یان بۆ پایته‌ختى رۆشنبیرى ئه‌نجامده‌ده‌ن .