حوزه‌یران 27, 2022 19:51 Asia/Tehran
  • 5ی پوشپەڕ ، کوژانەوەی مۆمی لوتکەی ئاواز و گۆرانی کوردیی ، زیرەکی نەمر

5ی پوشپەڕی ساڵی 1351 ی ھەتاوی ( 1972) لە نەخۆشخانەیەکی سادە و ساکاری شارە خنجیلانەی بۆکان ، دەنگێک پڕ لە ئاواز و گۆرانی رەسەن کپ بوو ، بولبولێکی باخی ھونەری موسیقا ، بۆ ھەمیشە لە چڕین کەوت.

حەسەن زیرەک ناوی حەسەنی کوری عەبدوڵایە، لە ساڵی 1921 لە شاری بۆکان لەگەرەکی قەڵا بەرامبەر مزگەوتی جامیعە لەدایک بووە، سەرەتای ژیانی بە کوێرەوەر ی دەستیپێکردووە.

لە تەمەنێکی زۆر کەمی منداڵیدا باوکی دەمرێت، لەو ساتەوە ژیانی حەسەن زیرەک دەبێتە بەشێک لە تراژیدیا و ئاوارەیی شارەکانی دیکەی کوردستان.حەسەن زیرەک لە تەمەنێکی کەمدا بەهرەی دەنگخۆشی لێ بەدیار دەکەوێت، دوا بەدوای تەمەنی هەرزەکاریشی ئەو دەنگەی لەزۆر شوێنی کوردستان بڵاودەبێتەوە بەجۆرێک کەسانێک کە رووخساری زیرەکیان نەبینیوە عاشقی دەنگی دەبن.حەسەن زیرەک هەر لەساڵی (1958) لەگەڵ کۆچکردوو میدیای زەندی هاوسەرگیری دەکات، دوو کچیان دەبێت بەناوەکانی ساکار و ئارەزوو.ئەو ھونەرمەندە مەزنە لە ستۆدیۆکانی تاران  و  کرماشان و بەغدا گۆرانی تۆمار کردووە .حەسەن زیرەک زیاتر لە (1000) گۆرانی هەیە، کە تا ئێستاش و بگرە سەدەکانی داهاتوو گۆرانییەکانی حەسەن زیرەک بوونەتە سەرقافڵەی گۆرانی کۆن و دەماو دەم باس دەکرێت و دەوترێنەوە.

هێشتا تێپەڕینی ئەو هەموو ساڵانە نەوەی نوێیان لەگوێگرتن لەدەنگە ئەفسانەیی‌و زێڕینەکەی ئەو دوورنەخستوەتەوە، چەندین نەوەی کورد گوێ‌ لەگۆرانە جاویدانی‌و هونەرە بەرزەکەی زیرەک دەگرن.زیرەک هونەرمەندێکی ئەوەندە مەزنە کە لەماوەی پەنجا ساڵی تەمەنیدا، سەرباری ئەوەی نەخوێندەواریش بووە، سەدان ئاوازو شیعرو گۆرانی ئاست بەرزی داهێناوە‌و دڵی ملیۆنەها کوردی ( بگرە غەیرە کورد) داگیر کردووە.

ئەو گەنجینە گۆرانی‌و هونەرە رەسەنەی حەسەن زیرەک لەژیانیدا پێشکەشی کوردی کردوە بارتەقای هەمو ئەو گۆرانییانەن کە بەدرێژایی مێژووی کورد پێش زیرەک بەرهەمهاتوون.

حەسەن زیرک دوای ماوەیەکی زور نەخۆشیی ، ساڵی 1972 لە شاری بۆکان کۆچی دوایی دەکات و لەسەر وەسیەتی خوی لە بناری کێوی ناڵەشکێنەی بۆکان بە خاکی نیشتمان دەسپێردرێ.

 

سەرپەیڤ