حوزه‌یران 28, 2022 13:31 Asia/Tehran
  • دووهەمین خولی فێستیڤاڵی فیلمی کوردیی

دووهەمین خولی فێستیڤاڵی فیلمی کوردیی "مۆسکۆ" بە نمایشی بەرهەمی سینەماکارانی 8 وڵاتی جیهان لە شارەکانی مۆسکۆ و سەن پتێرزبوورگ لە وڵاتی فیدڕاسیۆنی ڕووسیا بەڕێوەدەچێت.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵدهریی میهر، دووهەمین خولی فێستیڤاڵی فیلمی کوردی "مۆسکۆ" MKFF بە بەرپرسیاریی خاتوو "گولیزەر گەردەن زەری" Gulizer Gerdenzeri، بە مەبەستی ڕەنگدانەوەی فەرهەنگ و مێژووی کوردو هەروەها ژیانی مۆدێڕنی ئەم نەتەوەیە، بە چاودێریی وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوانی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بە نمایشی 54 فیلمی درێژی سینەمایی، بەڵگەفیلم و کورتە فیلم لە سینەماکارانی 8 وڵاتی جیهان و هەروەها بە پشتیوانی "کارۆ ئاڕت" KARO.Art لە ڕۆژانی 29ی جوون تا 12ی جوولای 2022 لە هۆڵەکانی ناوەندی سینەمایی "ئۆکتیابر" Oktyabr و لە شاری مۆسکۆ و لە سینەما KARO 11 Ohta لە شاری سەن پتێرزبوورگ لە وڵاتی فیدڕاسیۆنی ڕووسیا بەڕێوەدەچێت.

فێستیڤاڵی فیلمی کوردی "مۆسکۆ" Moscow لە ڕیزبەندی فێستیڤاڵە نێودەوڵەتییەکانی فیلم دایە کە لە لایەن وەزارەتی فەرهەنگی فیدڕاسیۆنی ڕووسیاوە بەڕێوە دەچێت واژۆی "ئۆ. بی. لیۆبیمۆڤا" O.B. Lyubimova وەزیرەی کەلتووری ئەم وڵاتەی لە سەرە.

فێستیڤاڵی ئەمسال، بۆهەشتاو پێنجەمین ساڵیادی لە دایکبوونی ئەفسانەی سینەمای کوردستان "یەڵماز گۆنای"یە Yilmaz Guney دەرهێنەری ناوداری کورد تەرخانکراوە. فیلمی دەستپێکی فێستیڤاڵی فیلمی کوردی "مۆسکۆ"ی 2022 تایبەتە بە پیشاندانی فیلمی هەرماوی گۆنای واتە "ڕێگا" The Road کە لە فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی "کان"ی فەڕەنسا لە ساڵی 1982 خەڵاتی گەورە و گرینگی چڵە خورمای زێڕینی ئەم ڕووداوە بەنرخە سینەماییەی بەدەستهێنا.

سەرپەیڤ