ته‌مووز 04, 2022 16:28 Asia/Tehran

"قوباد تاڵەبانی" لە سلێمانی پێشوازی لە فیلمی سینەمایی "بێ نیشتمان"ی "توورج ئەسڵانی" کرد

نمایشی گشتیی فیلمی سینەمایی "بێنیشتمان" (بی سرزمین) Landless لە نووسین، دەرهێنان و بەرهەمهێنانی سینەماکاری کورد "توورج ئەسڵانی"، لە کاتژمێر 9ی شەوی شەمە 2ی جوولای 2022 لە هۆڵی سەرەکی "سیتی سینەما" لە شاری سلێمانی پێتەختی کەلتووری و هونەری هەرێمی کوردستان بەڕێوەچوو و لە لایە بینەرانی ئامادەبوو لەم هۆڵە 600 کەسییە پێشوازییەکی بێوێنەی لێکرا.

نمایشی گشتی "بێ نیشتمان" بە بۆنەی جەژنی قوربانی پیرۆزەوە لە سینەمای شارە جۆراوجۆرەکانی هەرێمی کوردستان لە شاری سلێمانی دەستی پێکردووە و لە ڕۆژانی داهاتوو و لە درێژەی نمایشەکەی خۆیدا لە سینەما "ئێمپایر"ی "فامیلی مۆڵ" لە شاری هەولێر، لە سینەما "دهۆک مۆڵ" لە شاری دهۆک و لە سینەما "تایم سەنتەر" لە شاری کەرکووک لە هەرێمی کوردستان دەچێتە سەر پەردەی سینەماکان و هەروەها لە داهاتوویەکی نزیکیشدا لە گرینگترین شارە عەڕەبییەکان وڵاتی عێراق نمایش دەکرێت.

لە "بێ نیشتمان" سێیەمین بەرهەمی سینەمایی "توورج ئەسڵانی"دا، کۆمەڵێک لە ئەکتەرە ناودارەکانی وڵاتانی تورکیا، سووریا، عێراق و هەرێمی کوردستان، بە چوار زمانی کوردی، تورکی، عەڕەبی و فارسی تیایدا ڕۆڵیان بینیوە،

ئەم بەرهەمە سیەنەماییە لە یەکەمین نمایشی جیهانی خۆیدا لە بەشی "ئاسۆی سینەمای جیهان" لە سی و سێیەمین خولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی "سینەکۆئێست" Cinequest لە وڵاتی ئەمەریکا لە گرینگترین فێستیڤاڵە فیلمە سەربەخۆکانی دنیا و هەروەها فێستیڤاڵی باوەڕپێکراوی ئاکادیمیای ئۆسکار نمایش کرا. 

 

سەرپەیڤ