ته‌مووز 06, 2022 01:30 Asia/Tehran
  • تارمی لە نێو بەربژارانی خەڵاتی باشترین یاریزانی لیگی پۆرتۆگالدایە

ناوی یاریزانی هێرشبەری تیپی هەڵبژاردەی تۆپی پێی ئێران لە نێو پێڕستی ١٠ کەسیی بەربژارانی خەڵاتی باشترین یاریزانی لیگی پۆرتۆگال دانراوە.

تیپی تۆپی پێی پۆرتوگال لەم وەرزەی تۆپی پێ دا، هەم بوو بە پاڵەوانی لیگی نایاب و هەم(جامی وەلانان)ـیشی بردەوە.

«مەهدی تارمی» یاریزانی تیپی نیشتیمانیی تۆپی پێی ئێران لە سەرکەوتنەکانی ئەم وەرزەی پۆرتۆدا ڕۆڵێکی کاراو گرینگی گێڕاوە.

پۆرتۆ لە سەرجەم یارییەکانی ئەم وەرزەدا ٨١ گۆڵی تۆمار کردووە کە تارەمی لە ٣٢ گۆڵدا ڕۆڵی راستەوخۆی ھەبووە.

ناوەندی لیگی پۆرتۆگال لە کۆتایی ڕکابەرایەتییەکانی ئەم وەرزەدا ناوی دە یاریزانی بۆ بەدەسهێنانی خەڵاتی باشترین یاریزانی لیگی نایاب راگەیاند کە ناوی «تارمی»ش لەو پێڕستەدایە.

 خەڵاتبەری باشترین یاریزانی وەرزی پۆرتۆگال پاش دەنگ وەرگرتن لە یاریزانان و ڕاهێنەرانی تۆپی پێی ئەم وڵاتە هەڵدەبژێردرێ.

 

سەرپەیڤ