ته‌مووز 11, 2022 12:24 Asia/Tehran
  • چاپی نوێی فەرهەنگی کوردی کرمانجی بە زیاتر لە 224 هەزار وشە لە کوردستانی تورکیا

فەرهەنگ وشەی کوردی بە تورکی کە لەلایەن ئەنجومەنی خوێندنەوەکانی کوردستان کۆ کراوەتەوە، بە 224 هەزار وشەوە چاپی نوێ کراوەتەوە.

 

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئەنجومەنی خوێندنەوە کوردییەکان، چاپی نوێی فەرهەنگ وشەی گشتی کوردی بە تورکی ڕەوانەی بازاڕ دەکات. لەو فەرهەنگەدا کە لەلایەن زانا فەرقینی زمانناسی کوردەوە کۆکراوەتەوە، 44 هەزار وشەی نوێی پێ زیاد کراوە. بەم شێوەیە ژمارەی وشەکانی ئەو فەرهەنگە بۆ 224 هەزار وشە بەرز بووەتەوە.

ئەو فەرهەنگ وشە هەروەها خاوەن مانای جۆراوجۆی وشەکان، چەمکەکان و ئولگووگەلێکە کە وشەکان هەیانە.

ئەیووب سوباشی، هاوسەرۆکی ئەنجومەنی خوێندنەوەی کوردییەکان لە گفتوگۆ لەگەڵ مێزۆپۆتامیا، ئامانج لە بڵاو کردنەوەی ئەو فەرهەنگ وشەیەی هەوڵدان بۆ ئەرشیڤ کردنی فەرهەنگی دەوڵەمەندی کوردی ڕاگەیاند.

سەرپەیڤ