ته‌مووز 12, 2022 17:23 Asia/Tehran
  • ھەڵکشانی ناوازەی تیپی نیشتیمانیی باڵەی ئێران لە خشتەی یاریزانانی ھەڵکەوتە

پیاوانی باڵەی ئێران لە حەوتەی کۆتایی قۆناغی بەرایی ھەڵبژاردەی گەلانی ٢٠٢٢ی زایینی لە خشتەی یاریزانانی ھەڵکەوتە ھەڵکشانێکی ناوازەیان بە خۆیانەوە بینی.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، «ئەمین ئیسماعیل نەژاد»، «مەھدی جلوە»، «میلاد عیبادی پوور»، «ئەمیر حسەین ئەسفەندیار»، «موحەممەد ڕەزا حەزرەت پوور» و «موحەممەد ناھیر وادی» لە پێڕستی دە یاریزانە ھەڵکەوتەکەی بەشەکانی پڕخاڵ ترین، باشترین ھێرشبەر، باشترین بەرگریکار، باشترین تۆپ وەشێن، باشترین تۆپ گێڕەوە، باشترین ئاراستەکارو باشترین وەرگر ناویان تۆمار کرا.

«ئەمین ئیسماعیل نەژاد» بە یارییەکی چاک لە حەوتەی دووھەم و سێھەم و وەرگرتنی ١٩٣ خاڵ بۆ پلەی دووھەمی ئەم خشتەیە ھەڵکشا.

لە بەشی باشترین بەرگریکاران دا «مەھدی جلوە» بە ١٩ بەرگری کردن کە لە ھەر یاریەک دا خاڵی بۆ تیپەکەی گێڕاوەتەوە پلەی ھەشتەمی خشتەکەی بە خۆی تەرخان دا.

«میلاد عیبادی پوور»، «ئەمیر حسەین ئەسفەندیار»یش ھەردووکیان بە ١٥ خاڵەوە پلەیس شەشەم و حەوتەمی خشتەی باشترین تۆپ وەشێنیان دەست کەوت.

قۆناغی کۆتایی ھەڵبژاردەی گەلان، حەوتەی داھاتوو لە شاری «بۆلۆنیا»ی ئیتالیا دەست پێ دەکات و تبپی نیشتیمانیی باڵەی ئێران لە قۆناغی پێش کۆتایی دا بۆ تیپەکەی پۆڵۆنیا دەچێتە مەیدانەوە.

سەرپەیڤ