ته‌مووز 15, 2022 14:20 Asia/Tehran
  • سەرکەوتن بە سەر دوندی «ئارارات»ی تورکیا بە ھۆی چیابڕانی ئێرانەوە

دەستەیەک لە چیابڕانی ئێرانی بە سەر دوندی «ئارارات»ی تورکیادا سەرکەوتن.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی ھەینیی ھەواڵدەریی ڕادیۆو تەلەفزیۆنی ئێران، لە ڕووداوێکی گرینگی وەرزشی دا دەستەیەک لە چیابڕانی ئێرانی بە سەرکەوتوویی دوندی چیایای «ئارارات»ی تورکیایان بڕی.

وەک لە ڕاپۆرتەکەدا ھاتووە، دەستەی ٤٤ کەسەی چیابڕانی ئێرانی بە سەر دوندی  ۵۱۲۷ ی ئاراراتی تورکیادا سەرکەوتوون.

جێگای ئاماژەیە، حەوتەی پێشووش ھەر دەستەیەک لە چیابڕانی ئێرانی لە شاری تویسرکانی سەربە پارێزگای ھەمەدانی ڕۆژئاوای ئێران، بەسەر چیای ئارارات ھەڵکەوتوو لە باکووری ڕۆژھەڵاتی تورکیادا سەرکەوتبوون.

سەرپەیڤ