ته‌مووز 17, 2022 15:19 Asia/Tehran
  • فێستیڤاڵی شانۆی تەنزی دیواندەرە دەستی پێکرد

پێنجەمین فێستیڤاڵی ناوچەیی شانۆی تەنزی دیواندەرە بە دوو شانۆ لە سنە و هەمەدانەوە دەستی پێکرد.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، بەرپرسی پێنجەمین خولی فێستیڤاڵی تەنزی دیواندەرە ڕایگەیاند: لە ڕۆژی یەکەمی ئەو فێستیڤاڵەدا دوو بەرهەمی "چیرۆکی پیاوێک کە لێوی نەبوو" و "مریشکی باخی هەپەرووت" لە سنە و دیواندەرەوە بە ئامادەبوونی ناوبژیوانان و هونەرمەندان بەڕێوە چوو.

سەلیم کەریمی گوتیشی: لە درێژەدا کۆبوونەوەی ڕەخنەگرانە و لێکدانەوەی کارەکان بە بەشداری دەرهێنەر و ئەکتەرەکان بەڕێوە چوو و لە درێژەشدا وۆرک شۆپێکی باش لە شوێنی بەڕێوە چوونی بەرهەمەکان ڕێکخرا کە لەلایەن هونەرمەندانی شانۆوە پێشوازیی لێکرا.

ناوبراو دواجار گوتی : لە ڕۆژی دووهەمیشدا چوار بەرهەم لە ناوەندی فەرهەنگیی ئیدارەی ئیرشاد و هۆڵی کۆبوونەوەکانی کتێبخانەی گشتی شاری دیواندەرە بەڕێوە دەچێت.

سەرپەیڤ