پێشکەشکرانی خەڵاتی کەناڵی جیھانیی سەحەر بە نەماڵەی شەھید «ئەبو مەھدی موھەندیس»
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەرهەنگی_هونەری_وەرزشی-i409825-پێشکەشکرانی_خەڵاتی_کەناڵی_جیھانیی_سەحەر_بە_نەماڵەی_شەھید_ئەبو_مەھدی_موھەندیس
کەناڵی ئاسمانیی سەحەر، خەڵاتی باشترین بەرنامەی بەڵگەمەندی «فستیڤاڵی ئەلغەدیر»ی بەبنەماڵەی «ئەبو مەھدی موھەندیس»پێشکەش کرد.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ته‌مووز 22, 2022 14:42 Asia/Tehran
  • پێشکەشکرانی خەڵاتی کەناڵی جیھانیی سەحەر بە نەماڵەی شەھید «ئەبو مەھدی موھەندیس»

کەناڵی ئاسمانیی سەحەر، خەڵاتی باشترین بەرنامەی بەڵگەمەندی «فستیڤاڵی ئەلغەدیر»ی بەبنەماڵەی «ئەبو مەھدی موھەندیس»پێشکەش کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی ھەینیی ھەواڵدەریی ئێران پرێس، بەرنامەی «ژیان» لەو بەڵگەفیلمانەی کەناڵی ئاسمانیی سەحەرە کە لە سیانزەھەمین خولی «فستیڤاڵی ئەلغەدیر» خەڵاتی باشترین بەرنامەی بەڵگەمەندی توێژکارانەی بردەوە کە لە ماتی وەرگیرانی خەڵاتەکە بە ھۆی بەرێوەبەری بەشی بەرھەمھێنانی کەناڵەکەوە، خەڵاتەکەی پێشکەشی بە بنەماڵەی شەھید ئەبومەھدی موھەندیس.

ئەم بەرنامەیە کە ڕەوتی ژیانی ئافرەتێکی کورد ھەر لە چرکەساتی لە دایک بوونیەوە ھەتا بە تەمەن گەییشتنی پیشان دەدات، لە ڕاستی دا دەربڕی داب و نەریت و کلتووری کۆمەڵگای کوردەوارییە بە ھۆی دیمەنی بێ دەنگەوە بۆ ماوەی بیست خولەک کە ئەمەش لە تەوەرە ھەرە  گرینگ و بەرچاوانەی بەڵگەفیلمەکەیە.

فستیڤاڵی «ئەلغەدیر» لە بەغدای پێتەختی عێراق بەرپا کرا.