ته‌مووز 26, 2022 12:03 Asia/Tehran
  • درەوشانەوەی فیلمسازی ئیلامی بە فیلمی وەرزشییی

فیلمسازێکی ئیلامی بە فیلمی بەڵگەمەندی وەرزشیی "کچی کۆچ" لە فێستیڤاڵی فیلمە وەرزشییەکانی ئێران درەوشایەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی میهر، سێانزەهەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمە وەرزشییەکانی ئێران بە بەشداریی 531 فیلم لە 69 وڵاتەوە بەڕێوە براو سێ خەڵاتی سەرەکی بەخشرایە دوو فیلمی «کچی کۆچ» و ئیسکلێت «ئێسک و پڕووسک» لە دەرهێنانی «ڕۆحوڵڵا ئەکبەری» .

لە ئەو ڕووداوە ھونەرییە «ڕۆحوڵڵا ئەکبەری» لە ئیلامەوە بە سێ فیلم بەشداری کردو توانی خەڵاتی شیاو بۆ ئەو فیلمانەی وەدەست بهێنێت.

ئەو خەڵاتانەی وا ھونەرمەندە ئیلامیەکە مسۆگەری کردوون بریتین لە: خەڵاتی باشترین دەرهێنانی کورتەفیلمی بەڵگەیی درایە کچی کۆچ، خەڵاتی باشترین کورتەفیلمی نەتەوەیی بەخشرایە کچی کۆچ و خەڵاتی دیپلۆمی شانازی باشترین کورتەفیلمی چیرۆکی بەخشرایە فیلمی چیرۆکی ئێسکلێت.

سەرپەیڤ