ته‌مووز 29, 2022 12:02 Asia/Tehran
  • درەوشانەوەی وەرزشوانانی ئێرانی لە کێبەرکێکانی زۆرانی ئازادی ئاگرکوژێنەوەکانی جیھان

لە میانەی کێبەرکێی زۆرانی ئازادی ئاگرکوژێنەوەکان و پۆلیسەکانی جیھان لە شاری «ڕۆتێزدام»ی ھۆڵندا، تیپی ئاگرکوژێنەوەکانی ئێران لە کێشی جۆربەجۆردا توانی سێ میدالیای زێڕ،، دوو میدالیای زیوو میدالیایەکی برۆنز بباتەوە.

لەم خولەی کێبەرکێکاندا «عەلی ئیبراھیمی»، «حەمید ڕەخشانی» ، «کازم موختاری» و «مەھدی یەکە» میدالیای زێڕو «عەلی ئەکبەر ڕەزایی»و «جەواد عیرفانی» زیوو، «موحەممەد حیسامی» میدالیای برۆنزیان مسۆگەر کرد.

کێبەرکێی جیھانیی ئاگرکوژێنەوەکان کێبەرکێیەکی وەرزشیی نێونەتەوەییە کە تیای دا ئاگرکوژێنەوە ھەمیشەیی و کاتی و خۆبەخش و ئاگرکوژێنەوەکانی تایبەتی مێشەڵان ، کارگێڕانی خزمەتگوزاریی بەشی ئاگرکوژێنەوەی ئاسمانی و کارگێڕانی خزمەتگوزاریی نائاسایی سەربازی لە سەرتاسەری جیھانەوە لە بئواری جۆربەجۆری وەرزشی بەشداریی تیادا دەکەن.

کێبەرکێکانی ئەمساڵ بە ئامادە بوونی نوێنەرانی ٧٠ وڵات لە ٢٢ی ژوئیەوە دەستی پێ کراوەو ھەتا ٣١ی ژوئیەش بەردەوام دەبێت. 

سەرپەیڤ