ئاب 03, 2022 14:02 Asia/Tehran
  • ڕۆمانی

کتێبی "ئەلف/یا" کە لەلایەن «محەمەد ڕەووف مورادی»ـەوە کراوەۆ بەفارسی ، ئەمڕۆ چوارشەممە لە سینەما بەهمەنی سنە پەردەی لە سەر ھەڵدرایەوە.

لە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی میهر، کتێبی "ئەلف/یا" کە لەلایەن «محەمەد ڕەووف مورادی»ـەوە لە کوردییەوە کراوە بە فاراسی بە ھۆی بڵاوگەی قوقنووسەوە لەچاپ دراوە، ئەمڕۆ چوارشەممە لە سینەما بەهمەنی سنە پەردەی لە سەر ھەڵدرایەوە.

«ڕەزا عەلی پوور» ڕۆمانی "ئەلف/یا" ی لە ساڵی 1398 لەسەر بابەتی خۆشنووسی و ژیانی خۆشنووسێک بە زمانی کوردی نووسی و لەلایەن بڵاوگەی مانگەوە بڵاو کرایەوە.

لە ئاھەنگی پەردە لادان لە سەر ئەو ڕۆمانە پانێلێکی ڕەخنە و لێکدانەوە بە بەشداریی دکتۆر «محەمەد ڕەحیمیان»، «دکتۆر کەمال خالق پەنا» و بەڕێز «موراد ئەعزەمی» بەڕێوە براو لایەنە ئەدەبی، کۆمەڵناسی و زمانییەکانی ئەو ڕۆمانە لێک درایەوە.

سەرپەیڤ