ئاب 08, 2022 15:28 Asia/Tehran
  • پاڵەوانێتی جیهانیی تەکواندۆی تازەلاوان؛ ئێران بوو بە دووھەم

تیمی تەکواندۆی ئێران لە پاڵەوانێتی جیهانیی تازەلاوان گەیشتە پلەی دووھەم.

 

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی سەداوسیما؛ پاڵەوانێتی جیهانیی تەکواندۆی تازەلاوانی جیھان کە دوێنێ سێشەممە بە بەشداری ٧٨٦ یاریزانی تەکواندۆ لە ٩١ وڵاتەوە لە بولگاریا دەستیپێکرد ،کۆتایی هات.

کۆریای باشوور 5 میدالیای زێڕ و 1 میدالیای زیو و 1 میدالیای برۆنزی و کۆی گشتی 718 خاڵی بەدەستهێنا. هەڵبژاردەی ئێران کە بە هەشت یاریزانی تەکواندۆ بەشداری ئەم پێشبڕکێیەی کردبوو، دوو زێر و دوو زیو و 370 خاڵی بەدەستهێنا و تایلەند بە یەک زێڕ، دوو زیو، یەک برۆنز و 211 خاڵ لە پلەی سێهەمدا بوو.

بەڵام لە بەشی پیاوان هەڵبژاردەی ئێران کە بە ٥ یاریزانی تەکواندۆ چوو بۆ سۆفیا، کارێکی نایابی کرد و چوار میدالیای زێڕ و ٥٠٩ خاڵی بەدەستهێنا، بە شایستەیی نازناوی دووەمی جیهانی بەدەستهێنا.

لەم بەشەدا کۆریای باشوور بە 5 زێڕ و 1 زیو و 1 برۆنزی 720 خاڵی بەدەستهێنا و بووە پاڵەوان.

کازاخستان بە یەک زیو و چوار برۆنز پلەی سێیەمی بەدەستهێنا.

 

سەرپەیڤ